بانکی ناوەندی رێژەی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش زیادکرد

ئابوری 12/09/2023

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی زیاتر لە ٢٠٠ ملیاری دۆلاری خستە بازاڕەوە و رێژەی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش بۆ دوو هێندە زیادکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ناوەندی عێراق کۆی ٢٠١ ملیۆن و ٣٩٥ هەزار و ٢٦١ دۆلاری خستە بازاڕەکانەوە، کە لەو بڕە، ١٣٧ ملیۆن و ٢٢٥ هەزار و ٣٦١ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە.

هەروەها، بەرارورد بە رۆژی رابردوو، بانکی ناوەندی بڕی دوو هێندە دۆلاری بەشێوەی کاش خستەڕوو کە لەکۆی بڕی دۆلاری ئەمڕۆ بریتییە لە ٦٤ ملیۆن و ١٧٠ هەزار دۆلاری ئەمەریکییە.

رۆژی دووشەممە، بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمەریکی بە نزیکەی ١٥٧ هەزار دیناری عێراقی بوو، بەڵام ئەمڕۆ لەگەڵ زیادکردنی رێژەی دۆلاری کاش، نرخی ١٠٠ دۆلار بۆ خوار ١٥٦ هەزار دینار دابەزی.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا