نەتەوەیەكگرتووەكان داوای كۆمەك بۆ كۆكردنەوەی زیاتر لە 70 ملیۆن دۆلار بۆ لێقەوماوانی لیبیا دەكات

جیهان 14/09/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، دەیانەوێت لە ماوەی سێ مانگدا لە كۆمەكێكی نێودەوڵەتیدا برَی 71 ملیۆن و 400 هەزار دۆلار كۆبكەونەوە لە پێناو دابینكردنی پێداویستییە تەندروستی و سەرەتاییەكان بۆ نزیكەی 250 هەزار كەس كە بەهۆی لافاوەوە لە لیبیا زیانیان بەركەوتووە.
ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان:" پێویستە هاوكاری خێرا و بەپەلە بۆ لێقەوماوانی رووداوەكەی لیبیا دابین بكرێت، چونكە لە ئێستادا رێژەی تووشبوون بە نەخۆشی و مەرگ لە هەركاتێك زیاتر بەرەۆكی برینداران و زیانلێكەوتوان دەگرێت". 
ئاماژەی بەوەشكردووە، "بەپێی زانیارییەكانی مانگە دەستكردەكان زیاتر لە دوو هەزار و 200 باڵەخانە بەخۆی لافاو و گەردەلوولەكەی دێنێڵەوە داڕماون و زیانیان بەركەوتووە".
لەلایەكی دیكەشەوە، تێدرۆوس ئێدهەنۆم، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) رایگەیاند:" رێكخراوەكە دوو ملیۆن دۆلار لە سندوقی فریاگوزاری خۆی دابین دەكات بۆ پاڵپشتیكردنی لێقەوماوانی لافاوەكەی لیبیا".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا