شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان کۆدەبێتەوە

عێراق 14/09/2023

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بڕیارە پاش کەمێکی دیکە شاندی حکومەتی هەرێم لەبەغدا لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان و هەردوو لیژنەی دارایی، نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق کۆببنەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و بەشێکی زۆری سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان، بڕیارە شاندی حکومەتی هەرێم لەبەغدا بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان و هەردوو لیژنەی دارایی، نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق کۆببنەوە، بۆ ئەوەی رێگەچارەیەکی گونجاو و یاسایی پشکی هەرێم لە چوارچێوەی بودجەدا رەوانە بکرێت.

هەر بە پێی ئەو زانیارییانە، چاوەڕوان دەکرێت دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکان، هەر ئەمشەو شاندەکەی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی سەردانەکەیان بۆ بەغدا بخەنەڕوو، دواتر لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

بە گوێرەی بودجەی گشتی عێراق پێویستە بەغدا مانگانە 912 ملیار دینار وەک مووچەی فەرمانبەران رەوانەی هەرێم بکات، بەڵام تاکو ئێستا حکومەتی عێراق ئەو بڕە پارەیەی نەناردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا