بە تۆمەتی کۆکردنەوەی
زانیارییە کەسییەکانی منداڵان، یەکێتی ئەوروپا وکۆمپانیای خاوەنداری تیکتۆکی بە
٣٧٠ ملیۆن دۆلار سزا دا.
ماڵپەری BBC بڵاویکردەوە:" یەکێتی ئەوروپا بەهۆی بەڕێوەبەردن و کۆکردنەوەی زانیارییە
کەسییەکانی منداڵان، تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆکی بە ٣٧٠ ملیۆن دۆلار سزا دا".
ئاماژەی
بەوەشکرد:" لێکۆڵینەوەکانی کۆمسیۆنی پاراستنی زانیارییەکانی ئیرلەندا
ئاشکرایکردووە، منداڵان دەتوانن بە ئاسانی دەستیان بە هەژماری تیکتۆک بکات و
تۆڕەکە ئاسانکاری دەکات بۆ بەکارهێنەرانی خوار تەمەن ١٣ ساڵ".