ماکرۆن: باڵیۆزەکەمان لە نێجیریا بە بارمتە گیراوە

جیهان 15/09/2023

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

سەرۆکی فەڕەنسا ئاشکرایکرد، باڵیۆزی وڵاتەکەی لە نێجیریا بە بارمتە گیراوە و خواردنی پێوستیشی پێنادرێت.
ئیمانیۆل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند:" باڵیۆزەکەمان لە نێجیریا لەگەڵ چەند دیپلۆماتکارێکی دیکەمان لەناو باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لەو وڵاتە بە بارمتە گیراون".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەو سەربازانەی کودەتایان لە نێجیریا ئەنجامداوە رێگە نادەن باڵیۆزەکەمان و دیپلۆماتکارە دەستبەسەرکراوەکانمان ومحەمەد بازومی سەرۆکی پێشووی وڵاتەکە بەپێی پێویست نان بخۆن و لە بەشە خۆراکی سەربازی بەشیان دەدەن".
٢٦ی مانگی تەمموز، سوپای نێجیریا کودەتای سەربازییان بەسەر دەسەڵاتی وڵاتەکەا کرد و محەمەد بازوم کە سەرۆکی وڵاتەکە بوو لەسەر کار لابرا و دواتریش بەهۆی ئەوەی دانی نەنا بە کودەتاکەدا، پەیوەندییەکانی نێوان کودەتاچییەکان و حکومەتی فەڕەنسا گرژی تێکەوت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا