ئەڵمانیا باڵیۆزی خۆی لە ئێران کشاندەوە

جیهان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: باڵیۆزی ئەڵمانیا لە تاران بانگهێشتی وڵاتەکەی کراوەتەوە.

بۆچی: وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند: بەهۆی لەسێدارەدانی هاوڵاتییەکی ئێرانی – ئەڵمانی بە ناوی جەمشید شارمەهد بڕیاری کشاندنەوەی باڵیۆزەکەمان لە ئێران دراوە.

پێشتر: دەسەڵاتی دادوەری ئێران ئاشکرایکردبوو، ناوبراو کە تەمەنی 69 ساڵە پاش چوار ساڵ بەندکردن، بە تۆمەتی پلاندانان بۆ کردەوەی تیرۆرستی لەسێدارە دراوە.

ئەمەش بزانە: جەمشید لە ساڵی 2020 لەکاتی گەشتکردنی بۆ ئیمارات، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە رفێندراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا