"هۆکاری قەیرانی دۆلار سیاسییە"

ئابوری 16/09/2023

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

شیکەرەوەیەکی سیاسی رایدەگەیەنێت، هۆکاری قەیرانی دۆلار کە ماوەیەکە بەردەوامە سیاسییە.

کازم حاجی، شیکەرەوەی سیاسی عێراقی رایگەیاند:" گومانی تێدا نییە ئەو قەیرانەی دۆلار کە چەند مانگێکە سەریهەڵداوە سیاسییە، مەبەستیش لێی بە ئامانجگرتنی سودانی و حکومەتەکەیەتی".

وتیشی:" لایەنی پشت ئەو بەئامانجگرتنە ئەمەریکا و لایەنە ناوخۆییەکانن کە دەیانەوێت یاری بە بازاڕەکان بکەن، کە ئەمە زۆر بە روونی دیارە، بەتایبەتیش دوای ئەوەی سودانی سەرکەوتنی بەدەستهێنا لە زۆرێک لە مەلەفە خزمەتگوزارییەکاندا".

کازم حاجی دەڵێت:" هەندێک کەس ئەو سەرکەوتنەیان ناوێت بۆ ئەوەش پشێوی لە دۆخی ئابووریدا درووستدەکەن، کە ئەمەش کاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر هاوڵاتییان".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا