سەبارەت بە کۆچبەران; ئیتاڵیا داوایەک ئاڕاستەی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات

جیهان 16/09/2023

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

بەهۆی زۆربوونی لێشاوی کۆچبەران بەرەو ئیتاڵیا، وڵاتەکە داوایی کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات.

ئەنتۆنیۆ تایانی، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا، لە پەیامێکدا داوای لە نەتەوەیەکگرتووەکان کرد کە دەستێوەردان بکەن بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی دۆخەکە بکەن و رێگری لە کۆچی کۆچبەران بکەن بەرەو ئیتاڵیا.

هەروەها، ئێستا، دۆخی ئەفریقا لە ئاڵۆزی دەرچووە، بۆیە کۆچی ئەفریقییەکان هەڵکشاوە و نابێت پشتگوێ بخرێت بۆیە دەبێت نەتەوەیەکگرتووەکان دەستێوەردان بکات.

ئەمە لە کاتێکدایە، پێشتر وتەبێژی کۆمیسیۆنی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران ئاماژەی بەوەدا کە لە تەنها دوو رۆژدا لە دووشەممە بۆ چوارشەممەی رابردوو هەشت هەزار و ٥٠٠ کۆچبەر لە تونسەوە خۆیان گەیاندووەتە ئیتاڵیا، ئەمەش ژمارەیەکی نوێی پێوانەییە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا