ئەگەری بەرهەمهێنانی ئۆکسجین لەسەر مەریخ هەیە؟ ناسا وەڵام دەداتەوە

هەمەرەنگ 17/09/2023

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

ئاژانسی نیشتیمانی بۆ فڕینەكانی بۆشایی ئاسمانی ئەمریكا (ناسا) رایگەیاند، توانیویانە ئۆکسجین لە بەرگەهەوای مەریخدا بەرهەمبهێنن و ئەمەش سوودێکی زۆری بۆ گەشتەکانی داهاتوو دەبێت.
ماڵپەری ساینس ئەلێرت بڵاویکردەوە:" ئاژانسی نیشتیمانی بۆ فڕینەكانی بۆشایی ئاسمانی ئەمریكا (ناسا) توانیویەتی لە رێگەی ئامرازێکەوە بە ناوی مۆکسی، ئەو گەردیلانەی هەوای مەریخ بشکێنێت کە لە رێگەیانەوە ئۆکسجینی کەم و بەردەوام دروستدەبێت".
هاوکات پامێلا میلرۆی جێگری بەڕێوەبەری دەزگای ناوبراو لەوبارەیەوە رایگەیاند:" ئەوە جێگەی سەرنجە ئەوەیە کە دەتوانرێت ئۆکسجین لە بەرگەهەوای مەریخەوە بەرهەمبهێندرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد:" دەرهێنانی ئۆکسجین لە بەرگەهەوای هەسارەی ناوبراو، دەتوانێت یارمەتیدەربێت لە دابینکردنی هەوای پێویست بۆ هەناسەدان و سووتەمەنیش بۆ ئەو مووشەکانە دابینبکات کە لە ماوەکانی داهاتوودا کەشتیوانەکان بەکاریدەهێنن".
وتیشی:" ئەمە هەنگاوێکی زۆر گرنگە بۆ ئەوەی گەشتەکانی داهاتوو بۆسەر هەسارەکە درێژخایەنتربن و مرۆڤیش بتوانێت لێکۆڵینەوەی زیاتر بکات بۆئەوەی بە تەواوەتی بسەلمێنرێت کە ژیان لەسەر مەریخ بوونی هەیە یاخود نا".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا