دەستگیركردنی تۆڕێكی مەتیرسیداری تیرۆریستی لە بەغدا راگەیەندرا

عێراق 5 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، هێزێكی تایبەت لە ئۆپراسیۆنێكی تایبەتدا توانیویانە تۆڕێكی تیرۆریستی مەترسیدار دەستگیربكەن كە ویستویانە كاری خۆكوژی ئەنجامبدەن. 
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" دوای چاودێریكردنی ورد بۆ جموجۆڵەكان و کۆکردنەوەی زانیاری، سەرئەنجام توانرا تۆڕێكی تیرۆریستی دەستگیربكرێن، كە دانیان بەوەدا ناوە كە سەر بە باندە تیرۆریستییەكانن و ڕاهێنانی بەرفراوانیان لەسەر دروستكردنی ئامێری تەقەمەنی و پشتێن و كەرەستەی خۆكوژی وەرگرتووە".
ئاماژەی بەوەشكردووە:" ئەم تۆڕە هەوڵیاوە كاری خۆكوژی لە بەغدا و بەرامبەر سەردانكارانی ئیمام حسێن ئەنجامبدەن، بەڵام بەهۆی گومانەكانەوە ئەو كارەیان هەلوەشاندووتەوە و ویستویانە تەنها كردەوەی تیرۆریستی و خۆكوژی ئەنجام بدەن، بەڵام دەستگیركراون".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا