" سزای لەسێدارەدان و زیندانیکردنی هەتاهەتایی بەسەر 10 تیرۆرستی داعش سەپێنرا "

عێراق 19 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: دەسەڵاتی دادوەری عێراق سزای لەسێدارەدان و زیندانی هەتاهەتایی بەسەر 10 تیرۆریستی داعشدا سەپاند کە لە پارێزگای نەینەوا دەستگیرکرابوون.

راگەیاندراوی فەرمی: دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ عێراق رایگەیاند: دەسەڵاتی دادوەری سزای لەسێدارەدان و زیندانی هەتاهەتایی بۆ 10 تیرۆریست دەرکردووە کە لەلایەن دەزگاکەمانەوە لە پارێزگای نەینەوا دەستگیرکرابوون.

ئەمەش هەیە: تاوانبارەکان دانیان بەوەدا ناوە کە سەر بە باندە تیرۆریستییەکانی داعشن و لە ساڵی 2014 چەندین کردەوەی تیرۆریستییان لە پارێزگاکە ئەنجامداوە، وەک؛ کوشتنی هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتییانی مەدەنی.

زیاتر: ئەم بڕیارانە دوای لێکۆڵینەوەی ورد و رووبەڕوبوونەوەیان بە بەڵگەی پێویست و  تۆکمە سەپێنراوە بە سەریاندا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا