وڵاتێک ئاسانکاری بۆ پێدانی ڤیزە بە عێراقییەکان دەکات

عێراق 17/09/2023

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

باڵیۆزی رێگەپێدراوی ئازەربایجان رایگەیاند، لە رێگەی باڵیۆزخانەکەیانەوە ڤیزە بەو هاوڵاتییە عێراقییانە دەدەن کە خوازیاری سەردانیکردنی ئازەربایجانن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، باڵیۆزی رێگەپێدراوی ئازەربایجان لە عێراق رایگەیاند:" دوای دەرچوونی مەرسومی کۆماری بۆ دەستبەکاربوونم، لە ناوەڕاستی هەفتەی رابردوودا دەستمانکرد بە پێدانی ڤیزە بە هاوڵاتییانی عێراق کە خوازیارن سەردانی ئازەربایجان بکەن".

وتیشی:" پێدانی ڤیزە بە ئاسانکارییەکی زۆر و میکانیزمێکی گونجاوەوە بە تەنها ٢٠ دۆلاری ئەمەریکی دەدرێتە هاوڵاتییان".

باسی لەوەشکرد:" دەسەڵاتی پەیوەنیداری حکومەتی ئازەربایجان رێگەیداوە کە راستەوخۆ هێڵی ئاسمانی عێراقی بەرەو ئازەربایجان هاوڵاتییان بگوازێتەوە، کە پێشبینی دەکەین راستەوخۆ لە فڕۆکەخانەی بەغدا و کەرکوک و چەند فڕۆکەخانەیەکی دیکەوە هاوڵاتییان گەشت بکەن بۆ ئازەربایجان.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا