لیبیا،، ١٣ ئەندامی خێزانێکی میسڕی بەهۆی زریانەکەوە گیانیان لەدەستداوە

جیهان 17/09/2023

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

بەهۆی ئەو گەردەلولەی دەرنەی لیبیای گرتەوە، بەدەر لەو هەزاران هاوڵاتییەی بوونەتە قوربانی، ١٣ ئەندامی خێزانێکی میسڕیش گیانیان لەدەستداوە.

ئەو خێزانەی کە گیانیان لەدەستداوە، لە بنچینەدا خەڵکی ناوچەی ناسڕیەی رۆژئاوای ئەسکەندەریەی میسڕن کە بە خانەوادەی شەلوی دەناسرێن، لەو بارەیەوە باوکی خێزانەکە بەناوی شەریف ئیسماعیل بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە کە هاوسەرەکەی و پێنج منداڵی و پێنج نەوەی و هاوسەری کوڕێکی و برایەکی خۆی لە دەرنە گیانیان لەدەستداوە، دوای دۆزینەوەی تەرمەکانیشیان، لە لیبیا بەخاک سپێردراون.

ئەو پیاوە بە میدیاکانیشی راگەیاندووە کە هەر لە سەرەتای زریانەکەوە و داڕمانی بەنداوی دەرنەوە، پەیوەندی لەگەڵ خێزانەکەیدا هەبووە، بەڵام دواتر پەیوەندییەکان پچڕاون و لە میدیاکانەوە بینیوویەتی کە ئەو ناوچەیەی خێزانەکەی تێدا دەژین ژێر ئاو کەوتووە و وێران بووە، دواتریش پەیوەندی کردووە بە رێکخراوی خاچی سوورەوە و ئەوانیش پشتڕاستیان کردووەتەوە کە ١٣ ئەندامی خێزانەکەی گیانیان لەدەستداوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، بەپێی دوایین ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، تا ئێستا ١١ هەزار و ٣٠٠ کەس لە لیبیا گیانیان لەدەستداوە، ئامارەکانیش بەردەوام لە بەرزبوونەوەدان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا