رووسیا هێرشیکردە سەر سوریا و 10 کەس کوژران

جیهان 21 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، بە هۆی ‌هێرشێکی رووسیا بۆ سەر شاری ئیدلیب 10 کەس کوژران.

کێ وتی: روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە: دوێنێ چوارشەممە لە هێرشێکی سوپای رووسیا بۆ شەر شاری ئیدلیب لە باکوری رۆژئاوای سووریا، 10 کەس کوژراون کە یەکێکیان منداڵە و 32 کەسی دیکەش برینداربوون.

لەلایەکی دیکەوە: بەرگری شارستانی سووریا رایگەیاند: ئامانجی هێرشەکە کارگەیەکی کەلوپەلی ناوماڵ و کارگەیەکی بەرهەمهێنانی زەیتوون بووە، هەروەها توانراوە تەرمی سەرجەم قوربانییەکان بدۆزرێتەوە.

زیاتر: تاوەکوو ئێستا رووسیا لێدوانی لەبارەی هۆکاری هێرشەکە نەداوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا