بابەتە سەرەکییەکە:
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، لێکۆڵینەوە لە ئەگەری کوژرانی یەحیا سینوار دەکەن.
راگەیەندراوی فەرمی:
سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە: سێ ئەندامی سەر بە حەماسمان لە غەززە کوشتووە و گومان
دەکەین یەکێک لەو سێ کوژراوە یەحیا سینوار بێت.
زیاتر: تاوەکو ئێستا
نەتوانراوە ناسنامەی کوژراوەکان پشتڕاستبکرێتەوە، بەڵام دەزگای ئەمنی ئیسرائیل
بەدواداچوون دەکەن بۆ ئەگەری ئەوەی یەکێک لە کوژراوەکانی یەحیا سینوار بێت.
بیرخستنەوە: رۆژی 31ی تەمموزی
ئەمساڵ، ئیسماعیل هەنیە بەرپرسی پێشووی بزوتنەوەی حەماس لە تاران کوژرا و یەحیا سینوار
کە بە پیلانداڕێژەری هێرشەکەی ساڵی رابردووی سەر ئیسرائیل دادەنرێت، وەک شوێنگرەوەی
هەنیە دیاریکرا.