بابەتە سەرەکییەکە:
کەناڵی 12ی ئیسرائیلی لە زاری بەرپرسانی وڵاتەکەوە کوژرانی یەحیا سینوار سەرۆکی
بزوتنەوەی حەماسی پشتڕاستکردەوە.
پێشتر: سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەکردبوو، سێ ئەندامی بزووتنەوەی حەماسیان لە غەززە کوشتووە و گومان دەکەن یەکێکیان یەحیا سینوار بێت.
چی تر: بڕیاردرابوو لێکۆڵینەوە لە تەرمی ئەو کوژراوە بکرێت کە گومان دەکرا یەحیا سینوار بێت.
بیرخستنەوە: رۆژی 31ی تەمموزی ئەمساڵ، ئیسماعیل هەنیە بەرپرسی پێشووی بزوتنەوەی حەماس لە تاران کوژرا و یەحیا سینوار کە بە پیلانداڕێژەری هێرشەکەی ساڵی رابردووی سەر ئیسرائیل دادەنرێت، وەک شوێنگرەوەی هەنیە دیاریکرا.