ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت بۆ سێیەمین جار لەسەر یەك بەرزبووەوە، ئەمەش دوای درێژكردنەوەی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی بەرهەمە نەوتییەكان لەلایەن سعودیە و روسیاوە، هەروەها گەشبینی زیاتر لەسەر خواستی چین، كە گەورەترین بەرهەمهێنەری جیهانە.
هەروەها، نرخی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 39 سەنت بەرزبووەوە كە و گەیشتە 94.32 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی تەكساسی ئەمریكی گەیشتە 91.30 دۆلار، كە دەكاتە 53 سەنت.
نەوتی خاوی برێنت و تەكساس بۆ ماوەی سێ هەفتە لەسەریەك بەرزبوونەوە و گەیشتنە بەرزترین ئاستی خۆیان، هەروەها لەسەر رێڕەوی گەیشتن بە گەورەترین بەرزبوونەوەی چارەكی خۆیانن لە دوای هێرشە سەربزییەكانی روسیا بۆسەر ئۆكرانیا لە چارەكی یەكەمی ساڵی 2022.
لەلایەكی دیكەشەوە:" سعودیە و روسیا لە چوارچێوەی پلانەكانی ئۆپێك+دا كەمكردنەوەی دابینكردنیان تا كۆتایی ئەمساڵ درێژكردەوە، لەگەڵ زیادكردنی بەرهەمهێنانی پاڵاوگەكانی چین، ئەمەش بەهۆی بەهێزی پەراوێزی هەناردەكردنەوە بەرهەمەنەوتییەكانەوە بوو".
ئێدوارد مۆیا، شرۆڤەكاری كۆمپانیای OANDA دەڵێت: "پێدەچێت نرخەكان بە ئاسانی مەماڵەی نەوت لە سەرووی 90 دۆلارەوە بۆ هەر بەرمیلێك جێگیر ببێت، ئەمەش واتە رەنگە گرنگیدانەكە بگۆڕێت بۆ داواكاری لە دوو گەورەترین ئابووری جیهان".