لەبارەی داڕمانی بەنداوی موسڵ-ەوە روونكردنەوە دەدرێت

عێراق 18/09/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

بەڕێوەبەرێتیی بەنداوی موسڵ  رایگەیاند، رەوشی بەنداوی موسڵ لە هەمبەر هەر كارەساتێكی سروشتیدا جێگای دڵنیاییە و بەهیچ شێوەیەك مەترسی لەسەر داڕمانی نییە. 
ریاز عیزەدین، بەڕێوەبەری بەنداوی موسڵ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" ئەو راپۆرتە ئەمریكییە باس لە داڕمانی بەنداوی موسڵ دەكات، نوێ نییە، بەڵكو لە ساڵی 2005-ەوە دەستیپێكرد و دوایین راپۆرتیش لەبارەی بەنداوەكە بۆ ساڵی 2015 دەگەڕێتەوە، كە ئەوكات داعش شاری موسڵی داگیركردبوو".
ئاماژەی بەوەشكردووە:" بە گشتیی رەوشی بەنداوەكە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر زریانێكی چاوەڕوانكراو یان هەر كارەساتێكی دیكەی سروشتی جێگەی دڵنیاییە و هیچ مەترسییەكی ئەوتۆ لە ئارادانییە".
ئەمەش لەكاتێكدایە، تۆڕی ناتشیۆناڵ جیۆگرافێك لە راپۆرتێكدا هۆشداریی لەبارەی ئەگەری داڕمانی بەنداوی موسڵ-دا و رایگەیاند، لە ئەگەری رووخانی ئەو بەنداوە، یەك ملیۆن و 500 هەزار كەس گیانلەدەستدەدەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا