بەغدا.. بازرگانێكی مەترسیداری چەك و ساختەكاری دەستگیركرا

عێراق 18/09/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

دەزگای هەواڵگری عێراق رایگەیاند، هێزێكی تایبەتی سەر بە دەزگاكەیان توانیویەتی بازرگانێكی چەك و ساختەكردنی بەڵگەنامە و بەڵگەنامە فەرمییەكانی لە بەغدا دەستگیربكات.
دەزگای هەواڵگری عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" مەفرەزەكانی دەزگای هەواڵگری بەرپرس لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەناو پارێزگای بەغدا- رەسەفە زانیارییان لەسەر كەسێك كە سەر بە باندێكی تاوانكاری بووە پێگەیشت كە سەرقاڵی ساختەكردنی نووسراوی فەرمی، بەڵگەنامە، كاغەز و بازرگانیكردن بە چەك و تەقەمەنی بووە".
ئاماژەی بەوەشكردووە:" تیمێكی هەواڵگری و تەكنیكی بۆ كۆكردنەوەی زانیاری و لێكۆڵینەوە پێكهێنرا و لە ماوەی چەند كاتژمێرێكدا و لە بۆسەیەكدا ئەو تۆمەتبارە دەستگیركرا".
باسی لەوەشكردووە:" سەرەڕای دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارە دەستیان بەسەر 75 مۆری دامودەزگاكانی دەوڵەت، تەقەمەنی، تەقینەوە، نارنجۆكی دەستی،  فیوزێك بۆ سووتاندنی تەقەمەنی،  تفەنگ، دەمانچە و بەڵگەنامە فەرمییەكانی ئامادەكراو بۆ ساختەكردن و چەند چەكێكی بانكدا گرتووە". 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا