روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە

عێراق 18/09/2023

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

وەزارەتی دارایی عێراق رەتیکردەوە هێرشی ئەلیکترۆنی کرابێتە سەر سیستمە ئەلیکترۆنییەکانی وەزارەتەکە.

وەزارەتی دارایی عێراق لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد:" ئەو دەنگۆیانەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە و باس لەوەدەکەن هێرشی ئەلیکترۆنی کراوەتەسەر وەزارەتەکەمان دوورن لە راستییەوە.

ئەوەشی خستەڕوو:" سیستمە ئەلیکترۆنییەکانی وەزارەتمان بە نوێترین سیستمی ئەمنی کاردەکات و ناتوانرێت هاک بکرێت ".

وەزارەتی دارایی باسی لەوەشکرد:" تەنها ئەو هەواڵانە راست و دروستن کە لە ماڵپەڕی فەرمی وەزارەت بڵاودەکرێنەوە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا