پێنج دیلە ئەمەریکییەکە ئێرانیان بەجێهێشت

جیهان 18/09/2023

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

دوای ئەوەی ئێران و ئەمەریکا ئاڵوگۆڕیان بە دیلەکانیان کرد، پێنج دیلەکەی ئەمەریکا ئێرانیان بەجێهێشت.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، ئەو پێنج دیلە ئەمەریکییەی لە ئێران دەستبەسەر بوون، لە رێگەی فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی قەتەرەوە لە تارانەوە گواسترانەوە بۆ دۆحە و ئێرانیان بەجێهێشت.

ئەمە دوای ئەوە هات، کە ئەمڕۆ ئێران و ئەمەریکا ئاڵوگۆڕی دیلەکانیان ئەنجامدا، کە پێنج کەس بە پێنج کەس بوون و لەگەڵیشیدا واشنتۆن شەش ملیار دۆلاری سڕکراوی تارانی ئازادکردووە.

لەبارەی دیلە ئێرانییەکان، ئاشکرابووە کە ماوەیەکە دەستبەسەربوون و چاوەڕێی دانیشتنی دادگا بوون بۆ دادگاییکردنیان، بەڵام خودی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا مەرسومی لێخۆشبوونی بۆ دەرکردوون و دیل بە دیلیان پێکراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا