بەڕێوەبەری
ناحیەی عەربەت رایگەیاند، لە ڕێگەی درۆنەوە هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت،
دەشڵێت " شەش کەس گیانیان لەدەستداوە ".
دابان محەمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەت لە
راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" کاتژمێر ٤:٠٥ خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە،
لە ڕێگەی درۆنەوە هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت و دەستبەجێ هێزەکانی
ئاسایش و پۆلیس و ئاگرکوژاندنەوە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە ".
ئەوەشی خستەڕوو:" تا ئێستا زانیاری دروست و پشتڕاستکراوە
لەبەردەست نییە سەبارەت بەو لایەنەی هێرشەکەی ئەنجامداوە، بەڵام بەپێی ئاماری پشتڕاستنەکراوە
شەش کەس کوژراون و کەسێکی دیکەش بریندار بووە ".
بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەت باسی لەوەشکرد:" زانیاری
لەبارەی کوژرا و بریندارەکان لەبەردەست نییە ".