پارێزگاری سلێمانی: وڵاتانی ناوچەکە ڕێز لە سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق بگرن

کوردستان 18/09/2023

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

پارێزگاری سلێمانی راگەیەندراوێکی لەبارەی دوو هێرشەکەی ئەمڕۆ لە سلێمانی و هەولێر بڵاوکردەوە و رایگەیاند، داوا لە وڵاتانی ناوچەکە دەکەین ڕێز لە سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق بگرن.

ئەمشەوی دووشەممە، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە پەیامێکدا رایگەیاند:" بەتوندیی سەرکۆنەی ئەو دەستدرێژییانە دەکەین؛ کە ئەمڕۆ کرانە سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت و، بارەگای کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە هەولێرو، هەموو ئەو سنوربەزاندن و پەلاماردانانەیشی؛ لە ڕابردودا کراونەتە سەر هەرێمی کوردستان".
باسی لەوەش کردووە:" هاوخەمیی و پەژارەو پرسەی فەرمیی خۆمان بۆ شەهیدانی ئەم ڕوداوە نەخوازراوانە دەردەبڕین و، هیوای چاکبونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازین".

لە پەیامەکەیدا هاتووە:" داوا لە وڵاتانی ناوچەکە دەکەین ڕێز لە سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان و عیراق بگرن، داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ئیتحادیی و هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکەین کۆتایی بە ناکۆکییە ناوخۆییەکان بهێنن و، خۆیان و وڵاتەکەمان لە هەر ململانێیەکی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی بەدوربگرن و شکۆو سەروەریی نیشتمانیی وڵات؛ بپارێزن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا