جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی باجی سلێمانی لەسەر "هەواڵی رفاندن"ی روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

کوردستان 19/09/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

هەردی حمەد ساڵح، جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی باجی سلێمانی رایگەیاند، دوابەدوای ئەوەی ساڵی رابردوو كێشەیەكی لەگەڵ هاوڵاتییەكدا هەبووە سكاڵای لەسەر تۆماركراوە، پاش ئەوەی بۆ ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەكان رایگراوە، هەندێك پەیج بەبێ بنەما هەواڵی بێسەروشوێنبوونیان بڵاوكردوەتەوە و ئەم هەواڵانەش دووربوون لە راستییەوە.
جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی باجی سلێمانی لەسەر بڵاوكردنەوەی چەند هەواڵێك دەربارەی ئەوەی كە گوایە بەهۆی كێشەیەكەوە لەگەڵ هاولاتییەكدا مانگی رابردوو بێسەروشێونكرابوو لە روونكردنەوەیەكدا بە BMC راگەیاند:"  من وەك فەرمانبەرێكی باج، ساڵی پار بەهۆی كارەكەمەوە دووچاری گرفتێكی یاسایی بچووك بوومەوە لەگەڵ هاوڵاتییەك و  لەسەر هەمان گرفت و پاڵپشت بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی سلێمانی لە ڕێكەوتی ٢٠٢٣/٠٨/١٦ بۆ ماوەی ٢٤ كاتژمێر راگیرام".
ئاماژەی بەوەشكردووە:" ئەوەی جێی نیگەرانیە هەندێ پەیج بێ ئاگاداری خۆم ڕاستی ڕووداوەكەیان گۆڕیوە بەوەی گوایە رفێندراوم و بێسەروشوێنكراوم، بەڵام بە پێچەوانەوە من سەلامەتم و تەنانەت گرفتەكەشم چارەسەربووە و ئەو هەواڵانەش سەرلەبەری دوورن لە راستییەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا