بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە ئەنجومەنی نوێنەران كۆنابێتەوە

کوردستان 19/09/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی بڕیار وابوو ئەمڕۆ دانیشتنێكی یەكلاكەرەوە لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بەڕێوە بچێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی بانگێشتنامە و بەرنامەی كاری دانیشتنەكە نەنرێدراوە، بۆیە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بەرێوەناچێت.
چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند، "دوێنێ دووشەممە كە دەنگدان بە پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بۆ ئەمڕۆ دواخرا، ئێمە داوامانكرد لە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكە دابنرێت و پێداگیریشمان لەسەر داواكارییەكەمان كرد".
ئاماژەی بەوەشكرد، "هەتا ئێستا سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بانگهێشتنامە و بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكەی نەناردووە، بۆیە بەمشێوەیە بێت ئەمڕۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەناچێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا