جەعفەر شێخ مستەفا: شەهیدەکانی دژەتیرۆر رۆڵی کاریگەریان هەبووە لە شەڕی داعشدا

کوردستان 19/09/2023

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، شەهیدکردنی پێشمەرگەکانی دژەتیرۆر تاوانێکی تیرۆرستییە و دوژمنانی کوردستان ئامانجیانە ئارامی و سەقامگیری هەرێم تێکبدەن.

جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد:" ئەو پێشمەرگانەی بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆ کە دوێنێ لە هێرشەکەی عەربەتدا شەهیدبوون، بەردەوام لە سەنگەری بەرگریدابوون بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی کوردستان ".

ئەوەشی خستەڕوو:" شەهیدەکان بەشدارییەکی کاریگەر و گرنگیان هەبووە لە شەڕی دژی داعشدا، دوژمنانی کوردستانیش مەبەستیانە ئارامی و سەقامگیری هەرێمی کوردستانە تێکبدەن ".

جێگری سەرۆکی هەرێم وتیشی:" عێراق بەرپرسیاری یەکەمە لە پاراستنی سنوورەکان و دەبێت لەگەڵ حکومەتی هەرێم رێگری بکەن لە دووبارەبوونەی ئەو هێرشانە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا