دوای جێبەجێکردنی رێککەوتنە ئەمنییەکەی نێوان عێراق و ئێران، وەزیری بەرگری عێراق رایگەیاند کە هێزە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە پێنج سەربازگەدا جێگیرکراون.
سابن محەمەد سەعید، وەزیری بەرگری عێراق بە ماڵپەڕی العربیة-ی راگەیاندووە:" هێزە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران لە پێنج سەربازگەی ناوخۆدا جێگیرکراون، ئێستا هێزە عێراقییەکان لەسەر سنوور بڵاوەیانپێکراوە".
باسی لەوەش کردووە:" عێراق رێگەنادات سنوورەکانی بۆ هێرشکردنە سەر دراوسێکانی بەکاربهێندرێت، بۆیە ئێستا هێزە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران بۆ قوڵایی عێراق گواستراونەتەوە".