ئەمینداری گشتیی
بزووتنەوەی بابلیۆن رایگەیاند، بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵگری هەمان بیروباوەڕی سەرۆک مام جەلالە و لەسەر هەمان رێچکەی باوکی کار دەکات.
رەیان کلدانی، ئەمینداری
گشتیی بزووتنەوەی بابلیۆن لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی
ئاماژەی بەوەکرد:" پیرۆزبایی لە بافڵ تاڵەبانی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەین
بۆ بەڕێوەچوونی ئەم کۆنگرەیە، ئەمڕۆ بینیمان کە بافڵ جەلال تاڵەبانی هەمان پەیام و
نامەی مام جەلال تاڵەبانی خوا لێخۆشبوو دەگەیەنێت و لەسەر هەمان رێچکە کار دەکات."
لەبارە
پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا وتی:" بە بوونی سەرکردەی لێهاتوو
پەیوەندییەکان باشن، پابەندی دەستوورین بە شێوەیەک کە مافی هەرێمی کوردستان و
عێراقیش لەبەرچاوبگرێت لە چوارچێوەی دەستوور و یاسا ".