بەهۆی ساڵیادی شارەکەوە ئەم شەقامانە لە سلێمانی دادەخرێن

کوردستان 12/11/2023

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، چەند شەقامێکی ناوبازاڕی شارەکە بەهۆی مەراسیمی تایبەت بە ساڵیادی سلێمانی دادەخرێن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند:" ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران دەکەینەوە کە لە کاتژمێر ١٠:٠٠ی ئەمشەو یەکشەممەوە، بەهۆی مەراسیمی ساڵیادی دامەزراندنی سلێمانییەوە چەند شەقامێک بەربەست دەکرێن تاوەکو رۆژی ١٤ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٢:٠٠ی شەو".
ئاشکراشیکرد:" ئەو شەقامانەی بەربەست دەکرێن بریتین لە شەقامەکانی سابونکەران بۆ بەردەکی سەرا و ئاڕاستەی مزگەوتی گەورە، لە بەردەکی سەراش بۆ شەقامی مەولەوی بەربەست دەکرێت و لە شەقامی پیرەمێریدیش بەرەو ئاڕاستەی بەردەرکی سەرا بە هەمانشێوە".
باسی لەوەشکرد:" شەقامی سابونکەران بە ئاڕاستەی شەقامی کاوە کراوە دەبێت و لە شەقامی پیرەمێردیش ئۆتۆمبێلەکان ئاڕاستەی شەقامی گۆران (ئۆرزدی) دەکرێن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا