بابەتە
سەرەکیەکە: كۆمیتهی ناوهندیی پارتی دیموكراتی كوردستان به سەرپەرشتی مەسعود بارزانی كۆبوهوه و پرسی پێکهێنانى
کابینەى دەیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان تاوتوێکرد.
راگەیەندراوی
فەرمی: كۆمیتەی
ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: دواى
ئەنجامدانى هەڵبژاردن لە 20ـی ئۆکتۆبەى 2024، پارتی لیژنەیەکى باڵاى تایبەتى بۆ
گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان پێکهێنا و دواى راگەیاندنى ئەنجامەکانى هەڵبژاردن
لیژنەکەمان سەردانى تەواوى ئەو لایەنە سیاسییانەى کە بەشدارى هەڵبژاردن بون کرد.
ئەمەش
هەیە: بیروڕا گۆڕینەوە و زەمینەخۆشکەر بوە بۆ کۆبونەوە و دەستبەکاربونى پەرلەمان و
پێکهێنانى کابینەى نوێ لە چەندین گەڕى کۆبونەوەکان لێکتێگەیشتن و لێکنزیکبونەوە
دروست بوە لەسەر زۆر بابەتى سیاسى و ئیدارى لەگەڵ یەکێتى نیشتمانی کوردستان
هاوڕایى دروست بوە.
هاوکات:
پێویستى بە گفتوگۆى زیاتر هەیە کە لەم هەفتەیەدا دەست پێدەکات و چاوەڕوانین لە
کاتێکى نزیکدا موژدەى پێکهێنانى سەرۆکایەتى پەرلەمان و کابینەى نوێ لە سەر بنەماى
یەک هەرێم، یەک حکومەت، یەک هێزى لەشکر، رابگەیەندرێ.