بۆ دوو هەفتە لەسەریەك؛ نرخی نەوت دابەزینی بەخۆوە بینی

ئابوری 13/11/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

بە پشتبەستن بە بازاڕی نەوتی جیهان ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 80 دۆلار و 62 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت ئەمەش بەراورد بە دوێنی نرخەكەی دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە. 
لەلایەكی دیكەشەوە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریكی بە 76 دۆلار و 37 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت بەهەمانشێوە بە بەراورد بە نرخی دوێنێی دابەزینی تۆماركردووە.
ئەم گۆڕانكارییو خێراییە نەوت لە كاتێكدایە، هەریەك لە عێراق، روسیا، سعودییە، ئیمارات، جەزائیر، كوێت و عومان رایانگەیاند:" بەشێوەیەكی خۆویستانە و بە ئامانجی سەقامگیری نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان و راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان خواست و خستنە بازاڕدا بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت كەمدەكەنەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا