ئەمەریکا: بەهۆی ئێرانەوە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست روبەڕوی مەترسی دەبێتەوە

جیهان 12 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بانگەشەی ئەوەدەکات کە رێگرییان لەهەڵگیرسانی شەڕی ناوچەیی کردوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

چی تر: ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشکرد: حەماس ویستی ئەو شەڕە هەڵبگیرسێنێت و حزبوڵاش لە شەڕەکەدا شکستیهێنا، ئێران رێگای پەیوەندی خۆی بۆ پشتیوانیکردن لە حزبوڵای لوبنانی لەدەستدا.

زیاتر: پێشهاتە سیاسییەکان لە سوریا لە بارودۆخێکی ناسکدان و تواناکانی ئێران و هێرشە بەردەوامەکانی حوسییەکانی یەمەن هێشتا هەڕەشە لە سەقامگیری ناوچەکە دەکەن.

ئەمەش بزانە: هاوسەنگی هێز لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕانکاری بەسەردا هاتوە، بەڵام بارودۆخەکە هێشتا ناسکە و بەهۆی کارەکانی ئێرانەوە ناوچەکە روبەڕوی مەترسی زۆر دەبێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا