بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم پێنج
گروپ و تاقمی تیرۆریستی داعش لە هەرێم ئاشکرادەکەن و ئەندامەکانیان دەستگیردەکات،
کە سێ کەسیان ئەمیری داعش بوون.
دەقی راگەیەندراوی دەزگای ئاسایشی هەرێم:
لەبەرئەنجامی بەدواداچوونی ورد و چاودێری دۆخی ئەمنی هەرێم
کوردستان زانیاری سەرەتایی دەست هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای
ئاسایشی هەرێم کەوت کە تیرۆریستانی داعش پیلانیان داناوە بۆ ئەنجامدانی چەندین کردەوەی تیرۆریستی لەچەند شارو ناوچەیەکی جیاجیا .
پاش رەزامەندی
سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە هەریەک لەشارەکانی سلێمانی ، گەرمیان ، هەڵەبجە ، شارەزوور و ناوچە دابڕێندراوەکان ژوری ئۆپەراسیۆن
پێکهێنرا و دەستبەکاربوون بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێریکردنی هەموو جموجۆڵەکانی
تیرۆریستانی داعش .
سەرئەنجام پاش پێنج مانگ کارکردنی بەردەوام و شەونخونی هێزەکانمان
پشت بەستوو بە بەڵگە ، زانیاری وردیان لەسەر شانە نەنستوەکانی تیرۆریستانی داعش دەستکەوت
و تەواوی جموجۆڵەکانیان لە شارەکانی هەرێم
خرانە ژێر چاوێری وردەوەو دواتر ناسنامەی ئەندامانی گروپەکان و شوێن و مانەوەیان دەستنیشانکران .
دوای رەزامەندی
بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش
لە دەیان ئۆپەراسیۆندا پەنجاو پێێنج ( ٥٥ ) تیرۆریست کە
ئەندامی تۆڕو گروپە نەنستووەکانی داعش بوون لە کەرکوک ، سلێمانی ، گەرمیان ، هەڵەبجە ، سەیدسادق ، شارەزوور ، پێنجوێن
دەستگیرکران کە سیانیان ئەمیر و تیرۆریستی هەرەتاوانبارن .
تۆڕی یەکەم / گروپی گەرمیان ( کەلار ) زانیاری لەسەر ئەندامانی
گروپەکەو کردەوە تاوانکارییەکانیان .
ژمارەیان ١٢ تیرۆریستە
فکری توندڕەویی و تیرۆریان لە ڕێگای تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە وەرگرتووە ، پەیوەندیان لەگەڵ خانەوادە و کەسوکاری چەکداری داعش بەستووە ، مەرامیان
بوو گروپەکانیان فراوانبکەن ، لە ئامادەکاریشدابوون بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی
و پەیداکردنی چەک کە لە رۆژانی ( ٦ ، ٣١ ی
٨ ) ( ١٢ ، ١٣ ، ١٨ ی ٩ ) ی ٢٠٢٣ لە دوانزە هەڵمەتی جیاجیادا ئەمیرو ئەندامانی
گروپەکە دەستگیرکران .
تۆڕی دووهەم / گروپی سلێمانی زانیاری لەسەر ئەندامەکانیان
و تاوانکارییەکانیان
ژمارەیان ١٧ تیرۆریستە
پەیوەندی راستەوخۆیان بە تیرۆریستانی داعشەوە هەبووە و سەرپەرشتی کۆکردنەوەی کۆمەک
و هاوکاریان بۆ چەکدارانی داعش کردووە ، لە خۆرێکخستندابوون و لەباخێکدا مەشقی سەربازیان
پێکراوەو پیلانیان داناوە بۆ ئەنجامدانی چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی ، لەهەوڵی پەیداکردنی
چەک و تەقەمەنیدابوون بەڵام پێش جێبەجێکردنی مەرامەکانیان لە ( ٢١ ، ٣١ ی ١٠ ٢٠٢٣ ) لە حەڤدە هەڵمەتی سەرکەتوودا تیرۆریستانی ئەم گروپەش دەستگیرکران . هاوکات هەر
دوو تیرۆریست ( ئ خ ، ) و ( ک ، ج ) لە
گرتووخانەی چاکسازی گەورانی سلێمانی کە کەلەڕێگای مۆبایل و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە
سەرپەرشتی پەیوەندی نێوان گروپەکانیان دەکرد ، دەستگیرکران کە راستەوخۆ پەیوەندیان بە گروپی کەرکوکەوە هەبوو
، پێشتر ئەم دوو تیرۆریستە هەرەتاوانبارە لە خۆکوژەکانی تیرۆریستانی داعش بوون هەروەها
هەرلەناو گرتووخانەش دەستگیرا بەسەر مۆبایل و کەلوپەلەکانیان کە بەکاریانهێنابوو .
تیرۆریستی هەرە تاوانبار ( ه ، م ) ئەمیری گروپی سلێمانی بووە .
تۆڕی سێهەم / گروپی کەرکوک ، سەڵاحەدین ( دوزخورماتوو )
زانیاری لەسەر ئەندامانی شانەنەنستووەکانی داعش و تاوانکارییەکانیان
ژمارەیان ٧ تیرۆریستە سەرپەرشتی گواستنەوەی تیرۆریستانی
داعشیان کردوە و شوێنیان بۆ داڵدەدانی شانە نەنستووەکانی داعش دابینکردووە
و ئەرکیان کڕینی چەک و تەقەمەنیی بووە بۆ تیرۆریستان و پیلانیان دانابوو چەند کردەوەیەکی
تیرۆریستی لەکەرکوک ئەنجامبدەن ودوای چاودێریکردنی وردیان و پێش ئەنجامدانی کارەتاوانکارییەکانیان
لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی
دەزگای ئاسایشی هەرێم بەهاوکاری هێزە عیراقییەکان ( دەزگای دژەتیرۆر ، بەشی هەواڵگری
دووزخورماتوو ) هێزی تایبەتی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی ، لە حەوت
هەڵمەتدا ( ٣، ٨، ١٥ ی ١٠ ی ٢٠٢٣ ) لە کەرکوک و دووزخورماتوو دەستگیرکران .کە تیرۆریستی
هەرەتاوانبار و ئەمیری گرپەکە لە کەرکوک (
ر، م ) لەو هەڵمەتانەدا دەستگیرکرا .
تۆڕی چوارەم / گروپی هەڵەبجە ، پێنجوێن ، سەیدسادق ، شارەزوور
زانیاری لەسەر ئەندامانی شانە نەنستووەکانی داعش و تاوانکارییەکانیان
ژمارەیان ١٣ تیرۆریستە
لەخۆڕێکخستندابوون و بەشداری چەند خولێکی مەشق و راهێنانیان لەسەر بەکارهینانی چەک
کردوەو خۆیان ئامادەکردوە بۆ ئەنجامدانی چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی لە سنورەکەیان پێشتریش ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەم گروپە رۆشتوونەتە ناو چەکدارانی تیرۆریستی داعش و رێنیشاندەرو هاوکاربوون بۆ گواستنەوەی چەکدارانی
داعش و داڵدەدانیان و چارەسەرکردنی بریندارەکانیان .
لە ( ١٧ ، ٣١ ی
١٠ ) و (٧ ی ١١ ) ی ٢٠٢٣ لە هەڵەبجەو ناڵپارێز ( پێنجوێن ) و سەید سادق لە سیانزە
هەڵمەتی پلان بۆ دانراودا دەستگیرکران .
تۆڕی پێنجەم
٦ تیرۆریست بوون
کە پەیوەندی راستەوخۆیان بە گروپی کەرکوکەوە
هەبووە لە ( ١٢ ، ١٤ ی ١٠ ی ٢٠٢٣ ) لە شەش هەڵمەتدا لە سلێمانی گیران کە ئەرکیان
گواستنەوەی ئەو کەسانە بووە کە مەرامیان بوو بچنە ناو داعش ، کۆمەک و هاوکاریشیان
کۆکردۆتەوە بۆ کەسوکاری تیرۆریستانی داعش .
کە لەسەرجەم هەڵمەتەکاندا دەستگیرا بەسەر چەندین پارچەچەک
و مەوادی تەقەمەنی و خۆکوژی و خۆپارێزی تەواوی ئەندامانی تاقم و گروپە تیرۆریستییە
دەستگیرکراوەکانیش مەرامیان بوو دوای ئەنجامدانی کردەوە تیرۆریستییەکانیان بچنە ناو چەکدارانی
داعشەوە
لەبەر سەلامەتی رێڕەوی لێکۆڵینەوەکان و هەستیاری کەیسەکە
، بەشێک لە زانیارییەکان بە شاراوەیی هێڵرانەوە .
ئاشکراکردنی ئەم پێنج شانە نەنستووەی تیرۆریستانی داعش و شکستهێنان بە مەرامەکانیان و دەستگیرکردنی ئەندامەکانیان ، بەرئەنجامی زیاتر لە سەدوپەنجا ( ١٥٠ ) رۆژ کارکردنی بەردەوامی بەڕێوەبەرایەتی
ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمە کەهەمیشە ئامادەییان هەیە و لەهەوڵدان بۆ
پاراستنی ئارامی هەرێم .
هاوکات دەرخەری ئەو راستییەشە کە ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان ئەولەویەتی کارکردنی هێزەکانمانە ، وەک هەمیشە
سوپاسی پێپایانیش ئاڕاستەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەین کە هاوکارمان بوون و لەپشت سەرخستنی کردە ئەمنی و
هەواڵگری و سەربازییەکانمانەوەن .
پشتیوان بەخوای گەورە ، بە هاوکاری ئێوەی بەڕێزو دڵسۆز
ناهێڵین هیچ پیلانێک ژیان لەخەڵکی خۆشەویستی خۆمان تێکبدات .
