یەكێك لە كڵاوەكانی "ناپلیۆن بۆنابارت" لە زیادكردنێكی ئاشكرادا دەفرۆشرێت

هەمەرەنگ 18/11/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

یەكێك لەو كڵاوە رەشانەی ناپلیۆن بۆنابارت، ئیمپراتۆری فەڕەنسا كە لە سەدەی نۆزدەهەمدا لەكاتی حوكمڕانی فەرەنسادا لەسەری كردبوو، لە زیادكردنی ئاشكرادا بە زیاتر لە سەدان هەزار دۆلار بفرۆشرێت.
ئەم كڵاوەی ناپلیۆن، بەهاكەی لە نێوان 600 بۆ 800 هەزار یۆرۆیە (650 هەزار بۆ 870 هەزار دۆلارە) و یەكێك لە جیاوازییەكانی بریتیی بوو لە شێوای لەسەركردنی كە لێوارەكانی بەرەو شانەكانی دەڕۆیشت، ئەمەش شێوازێك بوو كە سەربازەكان ئاسانتر دەیانتوانی ژەنەڕاڵ و پیاوە دەوڵەتمەدارەكە لە شەڕدا جودابكەنەوە. 
ژان پیێر ئۆسینات، سەرۆكی كۆمپانیای ئۆسینات ئۆكشنز لەم بارەیەوە دەلێت:" بۆ ئەو كەسانەی كە یادگارییەكانی ناپلیۆن خۆشدەوێت، هەبوونی كڵاو گراڵی یەكێكە لە شتە بەنرخ و گرانبەها و دەگمەنەكان و سەرەڕای ئەوەی 20 كڵاوی دیكە لە مۆزەخانەكاندا پارێزراون، بەڵام ئەم كڵاوەیان لە ئەنجامی دەستاودەستكردنی نەوەكانەوە لە نەوەی عەقید پیێر بایۆن، یەكێك لە هاوڕێیە نزیكەكانی ناپلیۆن-ەوە وەدەستكەوتووە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا