حوسییەکانی یەمەن دەستیان بەسەر کەشتییەکی ئیسرائیلیدا گرت

جیهان 19/11/2023

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

لە پێشهاتێکی نوێدا، حوسییەکانی یەمەن دەستیان بەسەر کەشتییەکی ئیسرائیلیدا گرت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاژانسی ئاکسیۆس لە زاری سەرچاوەیەکی ئیسرائیلیەوە رایگەیاندووە کە ئەمڕۆ حوسییەکانی یەمەن هێرشییان کردووەتە سەر کەشتییەکی ئیسرائیلی و دەستیان بەسەردا گرتووە.

ئاژانسەکان دەڵێن، کەشتییەکە لەلایەن ٢٢ کەسی مەدەنییەوە نێودەوڵەتییەوە بەڕێوەبراوە کە هیچیان ئیسرائیلی نیین، بەڵام خاوەندارێتییەکەی بۆ سەرمایەدارێکی ئیسرائیلی دەگەڕێتەوە.

هەروەها، لای خۆیەوە سوپای ئیسرائیل رایگەیاند کە دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی ئیسرائیلی لەلایەن حوسییەکانەوە پێشهاتێکی مەترسیدارە.

ئەمەش لەکاتێکدا، پێشتر و لە کۆتاییەکانی هەفتەی رابردوودا، رابەری حوسییەکانی یەمەن رایگەیاند کە لە ئاوە هەرێمییەکانی یەمەن بۆسە بۆ کەشتییە ئیسرائیلییەکان دادەنێن بەمەبەستی دەستبەسەرداگرتنیان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا