نرخی نەوت بەرزبونەوەیەكی نوێی تۆماركرد

ئابوری 20/11/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

داتاكانی تایبەت بە بازاڕی نەوتی جیهان، ئاشكرایدەكەن، كە نرخی نەوت بە بەراورد بە هەفتەی رابردوو و رۆژانی پێشتر نرخی نەوت بەرزبونەوەیەكی نوێی تۆماركردووە و نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 81 دۆلار و 18 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.
هەروەها، نرخی یەك بەرمیل، نەوتی خاوی ئەمەریكی بە 76 دۆلار و 45 سەنت  مامەڵەی پێوەدەكرێت.
ئەم گۆڕانكارییەش لەكاتێكداتیە، هەریەك لە عێراق، روسیا، سعودییە، ئیمارات، جەزائیر، كوێت و عومان رایانگەیاند، بەشێوەیەكی خۆویستانە و بە ئامانجی سەقامگیری نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان و راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان خواست و خستنە بازاڕدا بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوتیان كەمدەكەنەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا