جێگری سەرۆکی هەرێمی
کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی رۆژی شەهیدی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە بڵاوکردەوە.
جەعفەر شێخ مستەفا جێگری
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" لە
یادی ڕۆژی شەهیدانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستاندا، سەری رێز و نەوازش بۆ گیان و
ڕۆحی پاکی گشت شەهیدانی رێگای رزگاری و ئازادیخوازانی گەلی کوردستان و شەهیدانی
خاکی پیرۆزی کوردستان دادەنەوێنم".
ئاماژەی بەوەشکرد:" رۆژی شەهیدانی یەکێتی یادێکی مەزن و پڕ شکۆیە
لە مێژووی پڕ سەروەریی و خەباتی بەردەوامی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستاندا، یەکێتیی
نیشتیمانی هەمیشە لە بەرەی دژ بە دوژمندا بێ سڵەمینەوە لە مەرگ، ئازایانە و
بەوپەڕی بیروباوەڕەوە سەرکردە و پێشمەرگەکانی جەنگاوە، هەر لە شەڕە دەستەویەخەکانی
شاخ و هێرشە پارتیزانەکانی ناو شاری تا ژووری زیندانییەکانی بەعسی فاشیزم و
سەنگەری بەرگری دژ بە تیرۆریستانی داعش خوێن لە جەستەیدا چۆڕاوە".
باسی لەوەشکرد:" لەم یادەدا بەڵێن دووپات دەکەینەوە، کەوا لەسەر
ئەو ڕێبازە بەردەوامبین، کە هەڤاڵ و هاوسەنگەرەکانمان گیانیان لەپێناو بەخشی، بەرز
و پیرۆز بێت یادی ڕۆژی شەهیدانی یەکێتی و هەمیشە سەربەرز و سەرفراز بن کەسوکار و
خانەوادەی شەهیدەکانمان".