وەزارەتی خوێندنی باڵا ٣٠ دەرفەتی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە هەنگاریا رادەگەیەنێت

کوردستان 21/11/2023

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

لە بڵاوکراوەیەکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ٣٠ دەرفەتی خوێندنی ماستەر و دکتۆرای لە هەنگاریا راگەیاند.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم رایگەیاند:" وەزارەتەکەمان دەرفەتی خویندنی ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتی هەنگاریا بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤ – ٢٠٢٥ رادەگەیەنێت، بۆ ئەم مەبەستەش ئەو وڵاتە ٣٠ دەرفەتی خوێندن کە لە ١٠ ماستەر و ٢٠ دکتۆرا بۆ فێرخوازان و هاوڵاتییانی هەرێم رادەگەیەنێت".
ئاماژەی بەوەشکرد:" پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێم بێت، ئەگەر پێشکەشکار فەرمانبەر یاخود مامۆستابێت ئەوا دەبێت بە لایەنی کەمەوە دوو ساڵ خزمەتی کرداری هەبێت تاوەکو ١ی ئەیلولی ٢٠٢٤ لە پاش بەدەستهێنانی دواین بڕوانامە".
باسی لەوەشکرد:" هاوکات بۆ کاندیندانی دکتۆرا و سەبارەت بە دەرچووانی بەرنامەی تواناسازی، دەبێت پابەندی ئەو گرێبەستەبن کە پێشتر لەگەڵ وەزارەت واژوویان کردووە، هەروەها خوێندن لەم زەمالەیە بە زمانی ئینگلیزییە، دەبێت پێشکەشکار بەلایەنی کەمەوە نمرەی پێنجی ئایەڵتس یان هاوتاکانی بەدەستهێنابێت".

بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەشکردنی داواکاری کلیک لێرە بکە

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا