خانەوادەکەی فرسەت مەلەکی سوپاسی دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی و راپەڕین دەکەن

کوردستان 21/11/2023

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

لە روونکردنەوەیەکدا خانەوادەی فرسەت مەلەکی کە لە چەند مانگی رابردوودا کوژرابوو و شەوی رابردووش، دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، توانیویانە تۆمەتباری رووداوەکە ئاشکرا بکەن.
خانەوادەی فرسەت مەلەکی لە روونکردنەوەیەکدا رایانگەیاند:" بەپێویستمان زانی لێرەو سوپاس وپێزانین ودەست خۆشی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم ھێزە ئەمنیەکانی سنوری پاریزگای سلێمانی وئیدارەی ڕاپەڕین بکەین بەتایبەت  دەزگای دژە تیرۆر و دەزگای ئاسایشی گشتی و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی وبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین".

دەقی روونکردنەوەکەی خانەوادەکەی فرسەت مەلەکی:

ڕونکردنەوەیەکی بەپەلە
لەبنەماڵەی فرسەت مەلەکییەوە
‎بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
‎بۆڕای گشتی
‎وەك هەموولایەك ئاگاداربوون لە چەندمانگی ڕابردوودا دەستێكی ڕەش لەنزیك گوندی قەمتەران  هەستان بەشەهید كردنی (كاكە فرسەت مەلەكی) هەرلەسەرەتای ڕووداوەكەوە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان وهێزە ئەمنیەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی وبەتایبەت هێزەئەمنیەكانی سنوری ڕاپەڕین زۆر بەووردی دەستیان بەلێكۆڵینەوەو بەدواداچون كرد لەسەر ڕووداوەكە بەمەبەستی دۆزینەوەو دەستگیركردنی تاوانبارانی ڕاستەقینەی ڕووداوە كە كە دڵسوزانە ولەخۆبووردوانە بەردەوام بەدواداچونیان بۆ دۆزینەوەی سەرەداوێك لەسەرتاوانەكە دەكرد
‎لەكۆتایدا توانیان تاوانباری ڕاستەقینە وبكوژی شەهید(فرسەت مەلەكی)  بدۆرنەوە
‎بەناوی بنەماڵەی شەهید(فرسەت مەلەكی) بەپێویستمان زانی لێرەو سوپاس وپێزانین ودەست خۆشی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم هێزە ئەمنیەكانی سنوری پاریزگای سلێمانی وئیدارەی ڕاپەڕین بكەین بەتایبەت  دەزگای دژە تیرۆر و دەزگای ئاسایشی گشتی و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی وبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین 
‎كە توانیان تاوانباری ڕاستەقینە بدۆزنەوە
‎دووبارە بەناوی بنەماڵەوە سوپاس وپێزانینی خۆمان ئاراستەی هێزەئەمنیەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەكەین

‎بەناوی بنەماڵەی شەهید(فرسەت مەلەكی)

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا