سەرۆککۆماری عێراق وڵاتی ئازەربایجانی بەجێهێشت و بەرەو ئەرمینیا بەڕێکەوت
و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆککۆماری عێراق بڵاویکردەوە، لەتیف رەشید
سەرۆککۆماری عێراق کۆتایی بە گەشتەکەی لە ئازەربایجان هێنا و بە سەردانێکی فەرمی
بەرەو ئەرمینیا بەڕێکەوت.
بە گوێرەی زانیارییەکان، لە سەردانەکەدا سەرۆککۆمار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای
ئەرمینیا کۆدەبێتەوە و پتەوکردنی پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکانی نێوان هەردوولا
تاوتوێ دەکەن، پرسی ئاڵۆزییەکانی رۆهەڵاتی ناوەڕاستیش یەکێکی دیکە دەبێت لە
تەوەرەکان.