ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و تاوتوێی وردبینییەکانی حکومەتی فیدڕاڵ دەکات

کوردستان 22/11/2023

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و لە بڕگەی یەکەمیشدا پرۆسەی وردبینی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ دەخرێتەڕوو.

میدیای حکومەت رایگەیاند:" ئەمڕۆ رۆژی چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆدەبێتەوە".

باس لەوەش کراوە کە لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنی راژەی گشتی، راپۆرتێک سەبارەت  بە میلاکی گشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەرەنجامی پرۆسەی وردبینی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و هەرێم دەخاتەڕوو.
هەروەها لە بڕگەی دووەمدا،  کۆنووسی کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزیری داد و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان و سەرۆکی ئەنجومەنی شورای هەرێمی کوردستان، تایبەت بە دیاریکردنی چوارچێوەی یاسایی ئەو یاسا و بڕیارانەی پەرلەمانی کوردستان، کە لە دوای ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، کەوتوونەتە بواری جێبەجێ کردن، دەخرێتەڕوو.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، لە بڕگەی سێیەم و کۆتاییدا، دوو بابەت دەخرێنەڕوو سەبارەت بە جێبەجێ كردنی بڕگە و ماددەکانی یاسای چاکسازیی، کە لەسەر راسپاردەی نووسینگەی سەرۆکوەزیران پێشنیاز کراوە بخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا