مامۆستایانی ناڕازی رایانگەیاند، سبەی دەستبە خۆپیشاندان دەکەنەوە.
ئەمڕۆ شەممە، مامۆستایانی ناڕازی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند:" سەرباری ئەوەی داوا لە سەرجەم چین توێژەکان دەکەین بێنە ناو ریزەکانمان، دووپاتیشی دەکەینەوە کە بایکۆت بەردەوام دەبێت".
وتیشیان:' راشیدەگەیەنین سبەی یەکشەممە لە کاتژمێر ١٠ێ بەیانی، لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی دەست بە خۆپیشاندان دەکەینەوە".
هەروەها، نوێنەری مامۆستایان وانەبێژ کە لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا بەشداربوو، رایگەیاند:" ئاگاداری سەرجەم وانەبێژان دەکەین کە ئێمەش سبەی دەست بە خۆپیشاندان دەکەین لە هەمان شوێن".
سەبارەت بە ئاڕاستەکردنی داواکارییەکانیان بۆ حکومەتی فیدڕاڵ، مامۆستایانی ناڕازی رایانگەیاند کە لایەنێکی حکومەتی عێراق وەڵامی داونەتەوە و وا بڕیاریشە نوێنەری مامۆستایان سەردانی بەغدا بکەن".