"بەشێک لە دەنگدەرانی یەکێتی لە کەرکوک بە هەڵە دەنگیان داوە"

کوردستان 16/12/2023

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

لە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکوک، بەشێک لە دەنگدەرانی یەکێتی بە هەڵە دەنگیان داوە.
پەیامنێری BMC لە کەرکوک رایگەیاند:" بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستمکەوتووە، لە بەشێک لە بنکەکانی دەنگدان لە کەرکوک، بەشێک لە دەنگدەرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە هەڵە دەنگیان داوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەو دەنگدەرانەی یەکێتی بە هەڵە فۆڕمی دەنگدانەکانیان پڕکردووەتەوە، بەوپێیەی خۆیان لە پارێزگای کەرکوکن، بەڵام لەناو فۆڕمی دەنگدانەکەدا لیستەکانی یەکێتییان لە پارێزگاکانی دیالە یاخود نەینەوا هەڵبژاردووە، هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لۆگۆی لیستەکانی یەکێتی لە پارێزگاکان نزیکن لە یەکدییەوە".
باسی لەوەشکرد:" بەگوێرەی دواین ئامار کە من بەدەستم گەیشتووە، لە سەرجەم ئەو بنکانەی کەرکوک کە بۆ دەنگدانی تایبەت دابینکراون و ژمارەیان 26 بنکەیە، لەکۆی 57 هەزار کەس کە مافی دەنگدانیان هەبووە، تاوەکو کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ 22 هەزار کەس بەشداری دەنگدانیان کردووە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا