لەسەر ئەرکی مەریوان حاجی جەمال، سەرمایەداری نیشتیمانی، پەیکەری عومەری خاوەر پێشکەش بە پارێزگاری لامبس لە بەڕیتانیا کرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە رێورەسمێک بە ئامادەبوونی هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە تەلاری پارێزگای لامبس بە ئامادەبوونی سەرباز بەرزنجی پارێزگاری لامبس لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، لەسەر ئەرکی مەریوان حاجی جەمال، سەرمایەداری نیشتیمانی، پەیکەری عومەری خاوەر وەک سیمبوڵی شەهیدانی هەڵەبجە، پێشکەش بەو پارێزگارە کرا.
شایەنی باسە، پەیکەری عومەری خاوەر و منداڵە تاقانەکەی بە رەمزی قوربانی و فیداکاری هەڵەبجەییەکان دادەنرێت؛ کە لە مێژووی نەتەوەی کورددا فیداکاری گەورەیان کردووە.