وەزیری دادی عێراق لەبارەی كێشەی گەڕەكی نەورۆزی شاری كەركوك لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق كۆبۆوە.
خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند:" لەبارە كێشەكانی گەڕەكی نەورۆزی شاری كەركوك لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق كۆبووینەوە و جەختمان لەوەكردەوە كە دەبێت ئەم كێشەیە بە یاسا و بە شێوەیەكی بنەڕەتی چارەسەر بكرێت".
وتیشی:" بە یاسا لەسەر كێشەكانی گەڕەكی نەورۆز و چارەسەركردنی تەواوی هەوڵەكانمان دەگرینەبەر و دڵنیایشی دەدەین بۆ هیچ و لایەنێك نییە هاوڵاتیان لە ماڵ و حاڵی خۆیان دەربكات".
جەختی لەوەشكردەوە:" گەڕەكی نەورۆز چۆڵناكرێت و هیچ كەسێكیش ناتوانێت بە زۆر و هێز ئەو كارە ئەنجامبدات".