بابەتە
سەرەکیەکە: بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، هاوڵاتییان دەتوانن لەڕێگەی
پۆرتاڵێکی حکومەییەوە داواکاریی دەرهێنان یان نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری پێشکەش بکەن.
راگەیەندراوی
فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی
رایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بەشی مۆڵەت پاڵپشت بە پۆرتاڵی حکومەتی
هەرێمی کوردستان و هەماهەنگ بە بڕیار و رێکارەکانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ زیاتر
کارئاسانی و باشترکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان بژاردەیەکی تری بۆ شۆفێران خستەرو .
ئەمەش هەیە: ئێستا شۆفێران دەتوانن لەرێگەی
لینکێکی پۆرتاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان ـــ وە بژاردەیەکی نوێی تر بە فری پەیوەست
بە مامەڵەی دەرهێنان یاخود نوێکردنەوەی مۆڵەت ( گشتی ـ تایبەت ) لە ماڵەکەی خۆی
یاخود لە شوێنی کارەکەی داواکاری دەرهێنان یاخود نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری بکات
لە رێگەی ئەم لینکەوە کەداڕێژراوە بەو زانیاریانەی داوادەکرێت بۆ نوێکردنەوەو
دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری .
زیاتر: ئەم لینکە زۆر بەخێرای دەتوانی لەگەڵی
جۆین ببیت لە رێگەی ( مۆبایل ـ ئایپاد ـ کۆمپیتەر ) بە زمانی کوردی و بەشێوەیەکی
سادە و ساکار زانیارییە کەسییەکانی پەیوەست بە دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی
شۆفێری پڕ بکەیتەوەو بینێریتەوە بۆ بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
بەم رێگایە شۆفێر هەنگاوێکی باشتر کارەکانی دەچێتە پێش و خۆی رزگار دەکات لە سەرە
ونۆرە گرتنی ناو بینایی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ چونکە ئەم قۆناغەی کارەکانی لە
ماڵەوە بڕیوە .
چی تر: تێبینی؛
- ئەم
لینکە فرییەو هیچ پارە و رسوماتێکی نیە .
- شۆفێر دەتوانێت ئێستا ئەم لینکە پڕبکاتەوە
و لەگەڵ پلان وبەرنامەکانی ژیانی خۆی مامەڵەکەی خۆی رێکخات ؛ واتە شۆفێر ناچار
نابێت کە ئەمڕۆ داواکارییەکەی پڕکردۆتەوە سبەی سەردانی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆ
بکات ؛ دەتوانێت دو رۆژی تر یان هەفتەیەکی تر یاخود هەرکاتێک کە بۆی دەگونجێت
سەردانی بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بکات ؛ بەڵام دەبێت ئاگاداری
بەرواری بەسەرچونی مۆڵەتەکەی بێت نەکەوێتە ناو سزاوە !.
- شۆفێر
وابەستە نیە تەنها بەم لینکەوە بەڵکو بژاردەکانی رابردوی هەر لەپێشە بۆ دەرهێنان
و نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێرییەکەی.
- سەرجەم رۆژەکانی هەفتە ئەم لینکە کراوە
دەبێت دەتوانرێت سودی لێوەربگیرێت.
بۆ بینینی رێنماییەکان کلیک بکە