شاندی دانوستانكاری هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوكردەوە

درێژتر لە هەواڵ 11 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، هەرێمی کوردستان پابەندە بە هەمواری یاسای بودجە تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوت.

راگەیەندراوی فەرمی: شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: سەبارەت بە راگەیەندراوی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی تایبەت بە رێکارەکانی دەستپێکردنی پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، رایدەگەیەنین کە حکومەتی هەرێم پابەندە بە جێبەجێکردنی هەمواری یاسای بودجە.

دەقی راگەیەندراوەکە؛

سەبارەت بەوەی لە راگەیەندراوی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی سەبارەت بە تەواوکردنی رێکارەکانی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی خاو لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستانەوە هاتووە، ئاماژە بەوە دەکەین سەرەڕای پشتڕاستکردنەوەی حکومەتی هەرێم لە پابەندبوونی بە جێبەجێکردنی یاسای هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی، کە پەیوەندیی بە دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی بەرهەمهێنراو لە کێڵگەکانی هەرێمەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا هەیە لە رێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ).

لە کۆبوونەوەمان دا لەگەڵ شاندی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی کە رۆژی 18-2-2025 لە هەولێر کرا، ئەوە دووپاتکرایەوە جێبەجێکردنی ئەو یاسایەی سەرەوە پێویستی بەوەیە، پێش دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن؛ رێککەوتنێک لەسەر دیاریکردنی بڕێک بۆ مەبەستی بەکارهێنانی ناوخۆیی بەپێی پێویستییەکانی هەرێم و پابەندبوونەکانی، هاوشێوەی بەشەکانی دیکەی عێراق بکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا