بابەتە
سەرەکیەکە: ئۆفیسی ھەڵبژاردنەکانی سلێمانی، کارمەندانی هێزە ئەمنیەکان،
سەربازیەکان و کارمەندانی رۆژی هەڵبژاردن ئاگادار دەکاتەوە.
راگەیەندراوی
فەرمی: ئۆفیسی ھەڵبژاردنەکانی سلێمانی بڵاویکردەوە: ئاگاداری سەرجەم کارمەندانی ھێزە ئەمنی و
سەربازییەکان و کارمەندانی رۆژی هەڵبژاردن دەکات کە لە ئێستادا کارتی بایۆمەترییەکانیان
ئامادەیە و دەتوانن وەریبگرنەوە.
لەکوێ:
لەو یەکانەی تۆماری بایۆمەتری کۆمیسیۆن کە پێشتر و لەسەرەتادا کارتەکەیان لێ وەرگیراوە.
زیاتر:
رۆژانە لە کاتژمێر 8:00ـی بەیانی تا کاتژمێر 3:00ـی دوانیوەڕۆ لە پێشوازیدان جگە
لە رۆژانی ھەینی و شەممە و پشوە فەرمیەکان.