بابەتە سەرەکیەکە: پەروەردەکانی
پێنجوین، چۆمان و پارێزگای هەڵەبجە بڕیاریان دا، بەهۆی بەفربارین و سەرماوە سبەینێ
لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشوی فەرمی بێت.
راگەیەندراوی فەرمی: هێمن ئیبراهیم قائیمقامی پێنجوێن رایگەیاند: بەهۆی نزمبونەوەی پلەکانی گەرما لەسنورەکە بە راوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی
پێنجوێن، بڕیارماندا سبەینێ یەکشەممە، پشوی
فەرمی بێت لەسەرجەم خوێندنگاکانی سنوری هەردو ناحیەی گەرمک وناڵپارێز و ناو قەزای
پێنجوێن.
هاوکات: بەڕێوەبەرایەتی
پەروەردەی چۆمان رایگەیاند: لەپێناو پاراستنی سەلامەتی خوێندکاران لە شەختە و
مەترسییەکانی هاتوچۆ، لە سنوری قەزای چۆمان و ناحیە و گوندەکان، سبەینێ لە
ناوەندەکانی خوێندن پشو دەبێت.
زیاتر: پشوەکە
بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفربارینەوەیە سنوری قەزای چۆمان و ناحییەکانی گرتۆتەوە، بەڵام پشوەکە
ئەو خوێندکارانە ناگرێتەوە تاقیکردنەوەی بەراییان هەیە.
لەلایەکی
دیکەوە: پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلی سەرما و بەفرەی روی لە
ناوچەکە کردوە سبەی پشوی فەرمییە لە تەوێڵە و بیارە، بەڵام ئەو خوێندکارانەی پۆلی 12 ناگرێتەوە کە
تاقیکردنەوەی بەراییان هەیە.