بابەتە
سەرەکیەکە: وتەبێژی وەزارەتی نەوتی سوریا رایگەیاند، خۆبەڕێوەبەریی باکور و رۆژھەڵاتی
سوریا دەستیکردوە
بە دابینکردنی نەوت بۆ حکومەتی ناوەند لە دیمەشق.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد سولەیمان وتەبێژی
وەزارەتی نەوتی سوریا بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاند: ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی
باکور و رۆژھەڵاتی سوریا، دەستیکردوە بە دابینکردنی نەوت لەو کێڵگە ناوخۆییانەوە کە خۆیان
بەڕێوەی دەبەن بۆ حکومەتی ناوەند لە دیمەشق.
زیاتر:
نەوتەکە لە کێڵگەکانی پارێزگای حەسەکە و دەیرەزورەوە هاتوە، بەڵام وردەکاری
نەخستەڕو سەبارەت بەوەی چەند دابینکراوە یاخود مەرجەکانی رێککەوتنەکەی نێوانییان
چی بون.
ئەوەی
پێویستە بیزانیت: ئەمە یەکەمین ناردنی نەوتە لە باکوری و رۆژهەڵاتی
وڵاتەکەوە بۆ حکومەتی نوێی سوریا کە دوای روخانی رژێمی بەشار ئەسەد.